دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییە خەڵکی کامێران بەناوی “ڕامین گورگانی” لەلایەن هیزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیان: ڕامین گورگانی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران، ماوەی ٦ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەری، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبرا بێ ئەوەی ئاگای لە هیچ شتێک هەبێ ڕۆیشتووە بۆ سەر کارەکەی خۆی، لەپڕڕا هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەری و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە  لەگەڵ خۆیان ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.