خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتی ” کەماڵ لوتفی” باکی شەهید رەزا لوتفی لە شەهیدانی شووڕشی ژینا خەڵکی دێولان بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەو شارە رەزا لوتفی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری دێولان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەست دا.