دەرەشار :  دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتی ئەو شارە

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە درێژە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری دەرەشار سێ کەس بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

١-“موجتەبا دارایی” ٣٤ ساڵە خەڵکی دەرەشار ١٦ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

٢-“عەلی زەینیوەند”٢٥ ساڵە خەڵکی دەرەشار ٢١ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

٣-“جەواد زەینیوەند ٢٩ ساڵە خەڵکی دەررەشار ٢١ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.