خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە درێژە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری دێهلۆران ٧ کەس کە سێ کەس لە دەستبەسەر کراوان ژنن، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
١-“ئەفشین جابری “٢٦ ساڵە خەڵکی دێهلۆران ٢٢ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٢-“یاسین جابری” ١٩ ساڵە خەڵکی دێهلۆران ٢٢ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٣-“مەحموود بێیگ پوور” ٣٧ ساڵە خەڵکی دێهلۆران ٢١ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٤-“عەلی رەزا بێیگ پوور” خەڵکی دێهلۆران ١٧ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٥-“فاتمە بێیگ پوور” خەڵکی دێهلۆران
٦-“گوڵناز بێیگ پوور” خەڵکی دێهلۆران
٧-“زەینەب باویەر” خەڵکی دێهلۆران
تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.