جوانڕۆ: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “مەسعەب خدری” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئیران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ناسدیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.