دەستبەسەر کردنی ڕۆژنامە نووس سیامەند موهتەدی لە بۆکان

خۆڕاگری:ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی ڕۆژنامە نووس و چالاکی ئەدەبی خەڵکی بۆکان بە ناوی “سیامەند موهتەدی” لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان لە ماڵەکەی خۆی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەرودەگواسترێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە بە بێڕێزی کردن و توندو تیژی بووە،تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.