
خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی “سەردار عومەرزادە” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ڕۆژی دووشەممە، ۱۳ی ڕەشەمەی ۱٤۰۳ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەردار عومەرزادە هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “پووشاوا”ـی سەربە شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێ نادیار.
ناوبرا دوای دەسبەسەرکردنی تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و هەر لەو بارەیەوە ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش هیچ وڵامێکی ئەو بنەماڵەیان نەداوەتەوە.