ئیلام: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری:”فەرەج ئەرسەن”هاووڵاتی خەڵکی شاری مەلەکشای سەر بە شاری ئیلام لە لایەن هێزەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کرا

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی چوار شەممە، ١٥ی خاکەلێوەی١٤٠٢ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە هێرشیان کردۆتە سەرماڵی “فەرەج ئەرسەن”و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ ناوبراو لەسەر بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەسبەسەر کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان لەبەر دەست دا نییە.