بۆکان: دەسبەسەر کردنی چالاکێکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری:”موحسین ڕەسووڵزادە”هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری بۆکان بۆ جاری دووهەم لە لایەن هێزەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کرا

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی یەک شەممە، ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان هێرشیان کردۆتە سەرماڵی “موحسێن ڕەسووڵزادە”و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە ناوبراو لە ڕەوتی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەسبەسەر کرابوو کە دوای ماوەیەک بە بارمتە ئازاد کرابوو.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو چالاکیە مەدەنییە لەبەر دەست دا نییە.