خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٤ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “ئومید موشیرپەناهی” ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ کۆمەڵایەتی نۆژین مامۆستای زمانی کوردی لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان دوای بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەروگواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ناریار.
رەوتی دەستبەسەر کردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نۆژین بەردەوامە تا ئێستا ٨ کەس لە ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستبەسەر کراون.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی “ئومید موشیرپەناهی” لەبەردەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.