خۆڕاگری: سۆهەیل پاکرەزان، ئیلیا ئیمانی و حوسێن حاجیان، سێ مێرمنداڵی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئاودانان پاش نزیکەی ۲۰ڕۆژ ڕاگیران، بەدانانی بارمتە ئازاد کراون.
بەپێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ۱۰ی بەفرانباری ۱٤۰٤ی هەتاوی “۳۱ی دێسامبری ۲۰۲٥ی زایینی” سۆهەیل پاکرەزان، ئیلیا ئیمانی و حوسێن حاجییان، سێ مێرمنداڵی تەمەن خوار ۱٨ساڵانی خەڵکی شاری ئاودانان پاش ۱٨ڕۆژ دەسبەسەربوون، هەرکامیان بەدانانی بارمتەی قورس و لە گرەونانی بەڵگەی خانووبەری و بەشێوەی کاتی تاکاتی دادگاییکردنەکانیان لە گرتنگەیەکی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە ئازاد کراون.
ئەو سێ مێرمنداڵە ڕۆژێ یەکشەممە، ۷ی بەفرانباری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کران و لە گرتنگەدا لە ژێر ئەشکەنجە و ئازاری قورسدا دادپێدانانی زۆرەملێیان لێوەرگیراوە و لەماوەی دەسبەسەربوونیاندا لەمافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەی بێبەش کرابوون.
