دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی بەناوی “زانیار” لەلایەن هیزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، زانیا، هاووڵاتیی خەڵكی شاری سنە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتەرەکانی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.