
خۆڕاگری: سادق زەند و محەممەد سولەیمانی، دوو هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە هەرکامیان سزای ٣مانگ و ١ڕۆژ بەندرکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگر” ڕۆژی شەممە، ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، سادق زەند و محەممەد سولەیمانی، دوو هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “برایماباد”ـی سەربە شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە لە شاری میاندواو بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، هەرکامیان سزای ٣مانگ و ١ڕۆژ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو دوو هاووڵاتییە لە مانگی پووشپەڕێ ئەمساڵدا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کران و پاش ماوەیەک ڕاگیران، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کران.