دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆراگری: ئەفشین ئیبراهیمی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەفشین ئیبراهیمی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری مەهاباد، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفوونەوە بانگ کراوە و ب ئەو ناوەندە و هەرلەوێ دەسبەجێ بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم سەرەڕای دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە دەستیان بەسەر مۆبایل و کەلوپەلە تایبەتییەکانیدا گرتووە و پێشتریش بۆ ماوەیەکی کەم دەسبەسەر و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.