خۆڕاگری: عەلی نەزەرزادە، هاووڵاتیی خەڵكی ئاودانان و مەسعوود چەمەنی، خەڵكی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، عەلی نەزەرزادە، هاووڵاتیی خەڵكی شاری ئاودانانی سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەروەها هاوکات هەمانڕۆژ کاتژمێر ١١ی شەو هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی مەسعوود چەمەنی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکان و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێی ئاماژەیە کە ئەو دوو هاووڵاتییە لە پاش دەسبەسەرکردنیانەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش هیچ وڵامێکیان نەداونەتەوە.

Be the first to comment