دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی خەڵکی بۆکان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە، هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی “مستەفا سامی” دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێسلامیی ئێران لە شاری بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “مستە سامی”، هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکردنی لەلایەن ڕێژیمەوە، تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە لە حاڵێکدا کە بنەماڵەکەی بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ئاگاداری چارەنووسی کوڕەکەیان بن، بەڵام ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی هیچ وڵامێکیان بەو بناماڵەیە نەداوەتەوە.