خۆڕاگری: ناسنامەی هەشت هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی کوردستان ئاشکرا بووە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانە گیانیان لەدەست داوە.
ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “٣ی فوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ناسنامەی هەشت هاووڵاتیی دیکەی کوردی بڵاو کردەوە کە لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان، لە کاتی بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی مانگی بەفرانباردا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانیان لەدەست داوە و قوربانییەکان خەڵکی پارێزگا جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن. کە تا کاتی زیاتر بەسەر خۆپێشاندانەکان دا تێپەڕدەبێت گەورەیی جینایەتەکانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران زیاتر دەردەکەون.
قوربانیان بریتین لە:
– عەلی رەزا کەرەمی چەمە، خەڵکی چەمچەماڵی شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان کە ١٩ی بەفرانبار ٩ی ژانویە لە ناڕەزایەتییەکانی شاری تاران گیانی لەدەست داوە.
– سابیر ڕەمەزانی تەمەن٣٠ساڵ، خەڵکی گەیلان، کە ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار ٨ی ژانویە بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی ڕێژیم لە گەیلان گیانی لەدەست دا.
– ئارین کەریمییان ٢١ساڵە خەڵکی مەشهەد کە ١٨ی بەفرانبار ٨ی ژانویە لە ناڕەزایەتییەکانی شاری مەشهەد گیانی لەدەست داوە.
– سام سوحبەت زادە ١٥ساڵە خەڵکی خەڵخاڵ سەر بە پارێزگای ئەردەبیل کە ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار ٨ی ژانویە بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی ڕێژیم لە شاری تاران گیانی لەدەست دا.
– ئەمیر حوسێن نوسرەتی ١٦ساڵە خەڵکی، مەشهەد سەر کە ڕۆژی ١٩ی بەفرانبار ٩ی ژانویە بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی ڕێژیم لە شاری مەشهەد گیانی لەدەست دا.
– عەلی ڕەزا بیدەکی ٢٠ساڵە خەڵکی بجنوورد کە ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار ٨ی ژانویە بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی ڕێژیم لە شاری تاران گیانی لەدەست دا.
– عەبدوولرەزا عەزیزی لەعل ئابادی ١٥ساڵە خەڵکی کرماشان کە ڕۆژی ١٩ی بەفرانبار ٩ی ژانویە بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی ڕێژیم لە شاری کرماشان گیانی لەدەست دا.
– عەلیرزا سەیدی ١٦ساڵە خەڵکی ئاودانان سەربە پارێزگای ایلام کە ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار ٨ی ژانویە بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی ڕێژیم لە شاری کرماشان گیانی لەدەست دا.
جینایەتەکانی ڕێژیم بەردەوامە و ڕۆژانە ئاماری قوربانیان دەچێتە سەر.
