دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی بانە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئومید ئەحمەدپوور، هاووڵاتیی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئومید ئەحمەدپوور هاووڵاتیی خەڵكی شاری بانە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم دوای تەقە کردن لە ئامۆزایەکیشی بەناوی هوشیار شەعبانی بە برینداری دەسبەسەر کراوە و تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.