چالاکوانێکی خەڵکی لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بۆ لێکۆڵینەوە بانگ کراوە

خۆڕاگری: پەیام فەتحی، چالاکی کرێکاریی خەڵكی سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بانگ کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، پەیام فەتحی، چالاکوانی کرێکاریی خەڵکی شاری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە بانگ کراوە و لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە و دواتر بەشیوەی مەرجدار ئازاد کراوە.

ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە، لەپێوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتیی ڕۆژی ٣ی ڕێبەندان، تائێستا لەماوەی ٣ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ١٥کەسی بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە بانگ کردووە و ژمارەیەکیشیانی دەسبەسەر کردووە و تائێستا چارەنووسیان ناڕوونە.