
خۆڕاگری: هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی نیوەشەو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” نیوەشەوی دوێنێ، ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندانی ۱٤۰۳ی هەتاوی، ناسر ئەحمەدزادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهابا، لەلایەن چەکدارەکانی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان، بەشێویەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم پاش دەسبەسەرکردنی ناوبراو، ماڵەکەشیان بەتەواوی پشکنیوە و ترس ودڵەڕاوکێییەکی زۆریان دروست کردووە و تائێستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.