سەکینە پەروانە دوای تێپەڕینی ٢٠ ڕۆژ لە ئازاد کردنی دەستبەسەر کرایەوە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی “سەکینە پەروانە” بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی قووچان لە شاری تاران لە ماڵی یەکێک هاوورێکانی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.

 ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد” سەکینە پەروانە” کە ماوەی ٤ ساڵ لە ٥ ساڵ بەندکرانەکەی لە بەندیخانە تێپەر دەکرد بەر لێبوردی گشتی کەوت لە بەندیخانەی عادل ئابادی مەشهەد ئازاد کرا.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.