خۆڕاگری:ڕۆژی ١٩ی ڕێبەندنی ١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سەقز بە ناوی “عوسمان ئیسماعیلی” لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەرودەگواسترێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.