خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی ئەیوانی رۆژئاوای سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی”ئەیووب فەقیرنەواز”شوعەیب فەتحی” لە پێوەندی لەگەڵ نارەزایەتییەکانی خەلکی کوردستان،لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە.