ئاشکرا بوونی ناوی ٩ کەسی تر لە دەستبەسەرکراوانی شاری ئابدانان

خۆڕاگری: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی خەڵکی شاری ئابدانانی سەر بە پارێزگای ئیلام ناوی ٩ کەس لە هاووڵاتیانی ئەوشارە کە لە پێوەندی لەگەڵ نارەزایەتییەکانی خەلکی کوردستان،لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا بوون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار ئاشکرا کرا.

“حوسێن کۆلیوەند”عەلی کۆلیوەند”مووسا پیرانی”بێهرووز شێخی”مووسا سەبزەواری”ئەمیر حوسێن وەلیزادە”سەجاد خێیری”بێهزاد خێیری”ئارمین خێیری”

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنیان لە بەردەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە.