خۆڕاگری: سێ ژنی یەک بنەماڵەی خەڵكی سونقوڕی کرماشان بەناوەکانی فەرنووش، زوهرە پاشایی و بەهار ڕەفیعیی تەمەن ١٧ساڵان لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “٤ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی” فەرنووش پاشایی و زوهرە پاشایی، پوور و برازا و بەهار ڕەفیعی کچێکی تەمەن ١٧ساڵان، ئەندامی یەک بنەماڵەی خەڵكی شاری “سونقوڕ”ـی سەربە شاری کرماشان لەلایەن هێزە سەروتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
ئەو هاووڵاتییانە پاش دەسبەسەربوونیان، زوهرە پاشایی پاش ماوەیەک ئازاد کرا و هەروەها فەرنووش پاشایی و بەهار ڕەفیعی، پاش دەسبەسەرکردنیان گوازراونەتەوە یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لەو شارە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکانیان و چارەنووسیان ناڕوونە.
