خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دووشەممە ١٢ی پووشپەری ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی جەڕانی سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی”سادق مەحموود نەژاد”کوری تەها بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە لەبەردەست دا نییە چارەنووسی نادیارە.