“ژینا مودەرس گورجی” بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی شاری سنە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،١٢ی پووشپەری ١٤٠٢ی هەتاوی “ژینا مودەرس گورجی” ڕۆژنامەنووس و چالاکی بواری مافەکانی ژنان بە دانانی بارمتە ٥ ملیارد تمەنی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی شاری سنە ئازاد کرا.

ڕؤژی ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی چالاکێکی بواری مافی ژنان خەڵکی سنە “ژینا مودەرس گورجی” لە ماوەی شوڕشی ژینادا بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر کرایەوە.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو چالاکەی بواری مافی ژنانیان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە ڕێگای گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەی بۆ ماڵەکەی خوێی دەستبەسەر کردبوو.

“ژینا مودەرس گورجی” پێشتریش لە مانگی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کرابوو،کە دوای ١ مانگ و ١٠ ڕۆژ بە بارمتەی ١٠٠ ملیونی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.