دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هێرش زەندی ناوگەڕان، چالاکوانی مەدەنیی خەڵكی سنە، ماوەی چوار ڕۆژە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە  و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی هەوای ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” چوار ڕۆژ لەمەوبەر، هێرش زەندی ناوگەڕان، چالاکوانی مەدەنیی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵكی شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

ناوبراو سەرەڕای تێپەڕووبنی چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی لەلایەن چەکدارانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەروەها ڕۆژی دووشەممە، ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.