مازیار تاتایی: سزای سیدارەی پەخشان عەزیزی ڕاگیرا

خۆڕاگری: مازیار تاتایی، پارێزەری پەخشان عەزیزی وتی: دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کوردی ڕاگرت.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: مازیار تاتایی، یەکێک لە پارێزەرانی دۆسییەی پەخشان عەزیزی بەندکراوی سیاسیی کورد کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، ڕایگەیاند: هاوکات لەگەڵ مانگرتنی بەرفراوان و گشتیی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کە بەبۆنەی ڕاگرتنی سزای سێدارەی پەخشان عەزیز و وریشە مورادی بەڕێوەچوو، دوابەدوای داواکارییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی، دادگای باڵای ڕێژیمی ئێران بەپێی یادداشتنامەی مادەی ٤٧٨ی یاسای بەڕێوەچوونی سزاکان ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ڕاگرتنی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ناوبراو.

ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی لەکاتێدایە کە ڕۆژی ڕابردوو و لە ئاکامی بەیاننامەی هاوبەشی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان بۆ بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتیی لە شارەکانی کوردستان، بووە هۆی ئەوەیکە دادگای باڵای کۆمای ئیسلامیی ئێران بڕیار بدات کە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد ڕبگرێت.