چالاکوانێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: ئومێد ڕۆستەمپوور، چالاکوانی ژینگەپارێزیی خەڵکی سنە دوای لەلایەن ‌ێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئومێد ڕۆستەمپوور، چالاکوانی ژینگەیی خەڵکی گوندی “سۆ”ـی سەربە شاری سنە دوای ئەوەی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بانگرا هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە کە بەردەوام لە هەوڵ و بەدواداچووندان بۆ زانیارییە لەسەر چارەنووسی کوڕەکەیان.