سێ هاووڵاتیی خەڵکی سنە لە لایەن هێزەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کران

خۆڕاگری: ڕامین ساڵحی،سەباح ساڵحی،سابیر ساڵحی، سێ هاووڵاتیی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانباری١٤٠٤ی هەتاوی “٢٧ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی”، ڕامین ساڵحی،سەباح ساڵحی،سابیر ساڵحی، سێ هاووڵاتیی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە بە تۆمەتی بەشداری کردن لە هەڵمەتی زاگرۆسانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کران.

ئەو سێ هاووڵاتییە  دوای دەسبەسەر کردنیان لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار کە تا ئێستا چارەنووسیان ڕوون نییە.