سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر چوار هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی چوار هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی” محەممەد ئیسماعیلی، باپیر بەرزە،ئیماعیل محەممەدزادە، زانا خۆشامەن”لە لایەن دادگای شوڕشی مەهاباد لە سەر یەک سزای ١٢ ساڵ ٣ مانگ بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندراوە.

دادگا ئەو چوار هاووڵاتییەی بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران هەر یەک لە باپیر بەرزە بە ٣ ساڵ بەندکران،محەممەد ئیسماعیلی بە ٢ ساڵ ٨ مانگ بەندکران،ئیسماعیل محەممەدپوور٤ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران،زانا خۆشامەن بە ٢ ساڵ ١ مانگ بەندکران مەحکووم کردووە.

ئە هاووڵاتییانە لە ڕەوتی شوڕشی ژینا دەستبەسەر کرابوون کە دوای لێکۆڵینەوە بە بارمتە ئازاد کرابوون.