دوو هاووڵاتی خەڵکی کوردستان لە لایەن دادگاکانی کۆماری ئیسلامی سزای بەند کرانیان بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی شنۆ و پیرانشار لە لایەن دادگاکانی کۆماری ئیسلامی سزای بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا.

١-فەریدوون نەبی خەڵکی پیرانشار کە بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ مانگ لە بری برایەکەی بە بارمتە گیرابووبە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی سیاسی و پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی و پێکهێنانی دەست و گرووپ لە سەر یەک بە ٧ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی بە سەر دا سەپێندرا.

٢-فریاد حەمە شوور خەڵکی شنۆ کە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لە لایەن دادگای کەیفەر شنۆ بە تۆمەتی ئەندانەتی لە حیزبێکی کورد سزای ٥ ساڵ بەندکران و ئاگر تێبەتردانی بانکی سپە سزای ٤ ساڵ بەندکرانم هەروەها بە کار هێنانی چەک سزای ٣ ساڵ بەندکرانبە سەر دا سەپێندراوە کە بە پێی یاسا زورترین حوکم ٥ سال بەندکرانەکەی بە   هەژمار کردنی ماوەی بەندکرانەکەی جێبەجێ دەکرێت.