دەسبەسەرکردنی کچ و کوڕێکی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: کچ و کوڕێکی خەڵکی کامێران کە دەسگیرانی یەکدین، بە ناوەکانی “ژینا پندار و سادق کولاهی”، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری کامێران بە شێوەیەکی دڕەندانە، لە پێش پاساژی تجارەتی ئەو شارە بە شێوەیەکی دڕندانە و بە لێدان و بێڕێزیکردن، ژینا پێندار و سادق کولاهی، کە دەسگیرانی یەکدی بوون، دەسبەسەر و گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێی ئاماژەیە کە، لە کاتی دەسبەسەرکرانی ئەو کچ و کوڕە تاکوو ئێستا، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵیان لە بەردەستدا نییە.