جوانڕۆ : دەستبەسەر کردنی خوێندکارێکی زانکۆی کوردستان خەڵکی جوانڕۆ

خۆڕاگری: ڕۆژی  چوارشەممە ٢٣ی سەرماوەزی١٤٠١ی هەتاوی کچە خوێندکارێکی زانکۆی کوردستان بە ناوی”تینا خدری “١٩ ساڵە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.