گۆرانیبێژێکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری” ئومید ئەحمەدنژاد، گۆرانیبێژی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەمید ئەحمەدنژاد، هونەرمەندی گۆرانیبێژی خەڵکی گوندی “قجیاوا”ـی سەربە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی راست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە هەوڵ و بەداداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.