خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، چوار هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای ئیلام،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
١-“محەممەد قادر” هونەرمەند خەڵکی دێولان.
٢ -” بەهمەن بێیگی خەڵکی مەلەکشای ئیلام.
٣- ” سینا حەقیر سەحر” خەڵکی ئابدانان ڕۆژی ٧ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.