بۆکان : دەستبەسەر کردنی باوک و کورێک لەو شارە

خۆڕاگری: ڕۆژی یەک شەممە ‘٦ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، باوک و کورێک لە شاری بۆکان،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

١-“خۆشناو عەزیزپوور (باوک) خەڵکی بۆکان ڕۆژی ٦ی سەرماوەرز بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر کراوە.

٢ -” فەردین عەزیزپوور ١٧ ساڵە کوری خۆشناو خەڵکی بۆکان  ڕۆژی ٦ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.