شێلگیرتر لە جاران لە گەڵتان بەردەوام دەبین

ئەەندامان و لایەنگرانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زیندانیانی سیاسی خۆڕاگر هەر وەک هەموو لایەک ئاگادارن،لە هێرشی مووشەکی ٦ی رەزبەر بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، بە هەمان شێوە لەو هێرشانە بنکەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕؤژهەڵاتی کوردستانیش کەوتە بەر  ئەو هێرشە دڕندانە و دوور لە هەموو ڕێساو یاسایەکی نێونەتەوەی،ئەو کارەی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافی مرۆڤ و لەبەر چاو نەگرتنی سەروەری وڵاتان بە ئەژمار دێت.کۆماری ئیسلامی کە لە وەڵام دانەوە بە ویست و داخوازییەکانی گەلانی ئێران،کە ئەو ڕۆژانە بۆ دەستەبەر کردنی ویست و داخوازییەکانی خۆیان لەسەر شەقامن،دەستەوەستان ماوەتەوە،دەیهەوێ لە ڕێگای هێرش کردن بۆ سەر هێزە کوردییەکان، ڕای گشتی چەواشە بکات و ویستی ڕەوای گەلانی ئێران بە لاڕێدا ببات.

بەداخەوە لەو هێرشە مووشەکییە کە شەهید و بریندارەکی زۆری لێکەوتەوە،لەناویان دا ئەندامانی ئەنجومەنیش  بەرچاو دەکەون کە شەهید ئەیوب هونەروەر یەکێک لەو شەهیدانە بوو،کە ئەندامێکی کارای ئەنجومەن بوو.

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،وێڕای مەحکووم کردنی ئەو کردەوە ترۆریستییە، سڵاو دەنێرین بۆ  ڕوحی هەموو  شەهیدان بە تایبەتی شەهیدانی ئەو کردەوە ترۆریستییە و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان بە ئاوات دەخوازین.

هەوڵ دەدەین بە زووترین کات کار و چالاکییەکانمان دەست پێ بکەینەوە و شێلگیرانەتر لە جاران لەگەڵتان بەردەوام دەبین.

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*