خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، چوار هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای سنە ،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
١-“مێهیار مرادوەیسی” ٢٩ ساڵە خەڵکی سنە ڕۆژی٦ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٢ -” ئیدریس ساڵحی” خەڵکی سنە ڕۆژی ٥ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٣- “سینا نیعمەتی ٢١ ساڵە خەلکی سنە ڕۆژی ٦ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٤- “شەرمین عەبدوولکەریم زادە” خەڵکی سەقز سەر بە پارێزگای سنە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەبووسیان لەبەر دەست دا نییە.