پشتراست کردنەووەی سزای “کیومێرس واعیزی” لە دادگای پێداچوونەوە

خۆڕاگری: مامۆستایەکی خەڵکی سونقوور و کولیایی بە ناوی “کیومێرس واعیزی” کە پێشتر لە لایەن دادگای شوڕشی کرماشان بە تۆمەتی پروپاگاندا بە دژی رێژیم و هاندانی خەڵک بە٦ ساڵ بەند کرانی تەعزیری مەحکووم کرابوو، لە دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە وەک خۆێی پشتڕاست کرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە کە دوای تەواو بوونی لێپرسینەکەی مانەوەی ٢٨ ڕۆژ لە بەندیخانە بە بارمتە ئازاد کرابوو.