شنۆ:لوقمان حاجی خۆش بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی سێ شەممە ١ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی “لوقمان حاجی خۆش” خەڵکی گوندی کۆنەقەڵا سەر بە شاری شنۆ کە پێشتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرابوو، دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتەی قورسی ١ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد بوو.

ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢ی بانەمەڕ دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەسبەسەر کرابوو،کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی لەبەر دەست دا نییە.