دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی ئیلام لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی ئیلام بەناوی “ناسر زۆمۆڕۆدی” ماوەی حەفتەیەکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ناسر زۆمۆڕۆدی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری ئیلام، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

ناوبراو ماوەی یەک حەفتەیە لەلایەن ڕێژیمەوە بەتۆمەتی بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلامی و سووکایەتیکردن بە خامنەیی و پڕوپاگەندە بەدژی حکوومەت، دەسبەسەر کراوە و لەلایە لقی ٧ی لێپرسینەوەی خانەی دادی گشتی و ئینقلابی ڕێژیم لە ئیلام دۆسیەی بۆ کراوەتەوە و دەسبەسەرکردنەکەشی بۆماوەی دوو مانگی دیکە درێژ کراوەتەوە.