دەسبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی سەلاسەی باوەجانی لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: پێنج هاووڵاتیی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەلاسی باوەجانی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردوون و گواستوویاننەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە کرماشان.

ئەو پێنج کەسە کە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون بریتین لە: ئوسامە ئەیازی، مازیار ئەحمەدی، شاهین ڕەحمانی، ئارین خاڵخاڵ و بەرزان یووسفی و هەروەها زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو پێنج هاووڵاتییە بەتۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکان دەسبەسەرکراون  و تائیستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.