دەستبەسەر کرانی دوو چاڵاکی ژنی خەڵکی شار سنە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتی ژنی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی”پەردیس جاوید”مەهیلا ئەسڵانی” لە پێوەندی لە گەڵ نارەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

پەردیس جاوید دوای ئەوەی لە خۆپێشاندان دا بریندار دەبێت ١٦ی رەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێت.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە  چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.