دەسبەسەرکردنی ٣هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئاسۆ محەممەدی، ئیدریس پەرویزی و مەنسوور نیکزاد، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ  لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئاسۆ محەممەدی، ئیدریس پەرویزی و مەنسوور نیکزاد سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بێڕێزیکردن دەسبەسەر و گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە داگیرکەرەکانیئ ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە و بە تەواوی کەشێکی ترسێنەریان دروست کردووە و هەروەها پاش دەسبەسەرکردنیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.