دەسبەسەرکردنی یەکێکی دیکە لە ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدان لە دیواندەرە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: خەسرەو فەتحی، کوڕی حەبیبوڵڵا فەتحی، یەکێک لە شەهیدان شۆڕشی ژینا لە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەرکرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، خەسرەو فەتحی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە و کوڕی حەبیبوڵلا فەتحی، شەهیدی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، لە کاتی گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەی بۆ ماڵەوە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێویەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە.
خەسرەو فەتحی، پاش ئەوەیکە لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا، گواسترایەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسەبەسەرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە،
شایانی باسە کە، شەهید حەبیبوڵلا فەتحی، ڕۆژی شەممە، ٢٨ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، لە درێژەی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری دیواندەرە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی شەهید کرا.