دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: عەلی ئەحمەدی و دیار ئەحمەدی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە، بەشێویەکی دڕەندانە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کۆماری هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “ئارەنان”ـی سەربە شاری سنە و عەلی ئەحمەدی و دیار ئەحمەدی، دوو هاووڵاتی خەڵکی ئەو گوندەیان بەبێ بوونی بەڵگەی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بێڕێزیکردن دەسبەسەر و ڕفاندوویانن.

سەرەڕای بەدواداچوونی نیگەرانییەکانی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە، ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی هیچ وڵامێکیان نەداونەتەوە و تائێستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.