خۆڕاگری: ئەحەد مەحموودحەسەن، هاووڵاتیی خەڵكی پیرانشار لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٢ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ڕۆژی دووشەممە، ٣ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەحەد مەحموودحەسەن، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “کێلەسپیان”ـی سەربە شاری پیرانشا لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە لە مەهاباد بەسەرۆکایەتی قازی “مەحموودی” بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، سزای ٢ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی مانگی جزەردانی هەمانساڵ بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.