مهاباد: سێ هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد حوکمی بەند کرانیان بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا  سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی “عەلی حەکیمی ” “ئەمیر عەبدووڵا زادە” “سەید محەممەد شووکرئ” کە لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی کوردستان لە شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد سزای بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندراوە.

بە پێی ئەو حووکمە هەر یەک لە” سەید محەممەد شووکری”بە ٤  ساڵ ٩ مانگ،”ئەمیر عەبدووڵا زادە” بە ٤ ساڵ و ٩ مانگ “عەلی حەکیمی” ٣ ساڵ ٤ مانگ بەند کران بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکان سزای بەند کرانیان بەسەر دا سەپێندراوە.